|

ڕاگرتن و به‌خێوكردنی
ماسی بۆ جوانیی ئاره‌زوویه‌كی خۆشه‌ویسته لای منداڵ و گه‌وره‌و و
ته‌نانه‌ت كه‌سانی به‌ته‌مه‌نیش.. ڕات ده‌كێشێت بۆ بینین و بیركردنه‌وه له
دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌و گه‌وره‌یی دروستكردنیان.. هه‌روه‌ها فێری
سه‌بر و ئارامی و خۆڕاهێنان له‌سه‌ر به‌خێوكردن و
ڕاگرتنی ماسی و پاك
ڕاگرتنیان..
مێشكه ماندووه‌كه‌ت
هێور و ئارام ده‌كاته‌وه به بینین و تێڕوانینیان.. وه ئارامی په‌خش ده‌كات
له‌ناو ماڵدا.. هه‌روه‌ها پارچه دیمه‌ن و دیكۆرێكه
جوانیه‌كی گه‌وره
ده‌به‌خشێت به ماڵه‌كه‌ت..
حه‌وزی ماسی جوانیی:
ئه‌و كه‌شه جوانه‌یه كه دروستكراوه‌كانی خوا كۆ ده‌كاته‌وه..
لێره‌و له‌وێ.. وه
له‌نێو دێڕی سه‌رچاوه‌و كتێب و زانیاری‌دا ئه‌م كۆمه‌ڵه زانیاریه كۆ
ده‌كه‌مه‌وه‌و پێشكه‌شی ده‌كه‌م به‌و كه‌سانه‌ی له میلله‌ته‌كه‌م كه حه‌زیان له به‌خێوكردنی
ماسیه وه‌كو خۆم و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نیه تاكو به‌سه‌ركه‌وتووی
ماسی جوانیی ڕابگرن..
بۆیه ئه‌م سایتهشم
كردۆته‌وه تاكو وه‌كو كوردێكی موسڵمان بتوانم سوودێك بگه‌یه‌نم به
مللهتهكهم له بوارێكی جیاواز له سایته كوردیه‌كانی تر..
وه تاكو
ئامانجه‌كه‌مان ته‌واوه‌تی بێت وچاوه‌ڕوانی برادهرانین ئه‌وانه‌ی
سه‌ره‌تایین و ئه‌وانه‌ی زیاتر زانیاریان هه‌یه و زیاتر شاره‌زان، تاكو
سوود له زانیاری ئه‌وانیش وه‌رگرین.. هه‌روه‌ها
چاوه‌ڕوانی به‌شداری
تازهكانین وه هه‌ر كه‌سێك حه‌زی له‌م به‌شه‌یه له
ژیانیدا..
هیوادارم ئه‌وانه‌ی
وه‌كو من حه‌زیان له‌م ئاره‌زووه‌یه به‌دڵیان بێت.
بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی
ئه‌م به‌شه تكایه به تێبینی و پێشنیار به‌سه‌رمان بكه‌نه‌وه..
براتان محمد داوودی |