|
|
|
|
|
|
|
چۆن ده‌ستی پێ ده‌كه‌ین |
|
|
|
|
|
باشترین سه‌ره‌تا و ده‌ستپێكردن بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م ئاره‌زووه له به‌خێوكردنی ماسی بۆ جوانی ئه‌وه‌یه كه پێش هه‌موو شتێك حه‌وزه‌كه بكڕیت له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی، وه باشترین حه‌وزیش لاكێشه بێت باشتره و له شووشه دروست كرابێت نه‌ك پلاستیك، چونكه شووشه به‌هێزتره هه‌رچه‌ند حه‌وزی پلاستیكی هه‌رزانتره به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بینی زۆر تووشی ڕووشاندن هاتووه‌و به‌جوانی ناوه‌وه‌ی نابینی و ته‌ڵخ ده‌بێت. بۆیه حه‌وزێكی چاك بكڕه‌و تا ده‌توانیت گه‌وره بێت چاكتر و جوانتره گه‌ر پاره‌كه‌ییت پێ ده‌درێت تاكو خۆشی له‌م ئاره‌زووه ببینیت. پێویسته حه‌وزه‌كه سه‌ری هه‌بێت كه دایبخات تاكو ماسییه‌كان خۆیان فڕێ نه‌ده‌نه ده‌ره‌وه له‌خۆهه‌ڵدانیان، باشتر وایه شووشه بێت.. هه‌روه‌ها ئه‌و (سه‌ره) حه‌وزه‌كه له پیسی ڕاده‌گرێت و ناهێڵێت ئاوه‌كه به‌شێوه‌ی هه‌ڵم ده‌ربچێت، هه‌روه‌ها حه‌وزه‌كه ده‌پارێزێت له یاریكردنی منداڵان و ده‌ست تێ خستنیان بۆناو حه‌وزه‌كه و دواجار پیس ببێت.. پێویسته حه‌وزه‌كه‌ش له شوێنێكی گونجاو دابنرێت تاكو تۆش بتوانیت به‌ئاسانی بیانبینیت و له‌ته‌نیشتیان ماوه ماوه دابنیشیت و سه‌یریان بكه‌یت.. بزانه كه شێوه‌ی حه‌وزه‌كه كه‌سایه‌تی خۆت ده‌رده‌كات به‌ته‌واوه‌تی. زۆر گرنگه پێش ده‌ستكردن به‌م ئاره‌زووه چه‌ند كه‌سێك بناسیت كه‌وا ماسی به‌خێو ده‌كه‌ن تاكو زانیاری باش وه‌رگریت لێیان، وه پێویسته له‌سه‌رت زۆر زۆر سه‌بر و ئارامت هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاره‌زووه چونكه زۆر كه‌س له خه‌ڵك شكست دێنێت له به‌خێوكردنی ماسی و ماسیه‌كانی به زووی ده‌مرێت به‌هۆی كه‌م شاره‌زایی و خزمه‌تكردن و نه‌بوونی زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ئه‌م ئاره‌زووه كه بتوانێت ماسیه‌كان به باشی و سه‌لامه‌تی به‌خێو بكات. بۆیه پشت به‌خوای گه‌وره هه‌موو زانیارییه‌كی پێویست و ئامۆژگاری له‌م سایته‌دا ده‌خه‌مه به‌رده‌ستتان له‌سه‌ر ئه‌م ئاره‌زووه. |
|
|
|
|