|
كڕینی ماسی |
|
|
هه‌ڵبژاردنی ماسی: خاڵێكی گرنگ هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی ماسی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌موویان بگونجێن له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌هه‌ندێ خاڵی پێداویستی، وه‌كو: (پله‌ی گه‌رمیی، و كه‌شی ئاو‌و سوێر بێت یان شیرین ..) وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وت و جموجۆڵی ماسی هه‌ندێكیان هه‌یه شه‌ڕانییه و هیچ كات ناگونجێت تێكه‌ڵ بكرێت له‌گه‌ڵ ماسی تری ئاشتیخواز وه‌كو (گۆڵدفیش). وه‌هه‌روه‌ها نابێت ماسی گه‌وره له‌گه‌ڵ ماسی بچووك تێكه‌ڵ بكه‌یت، چونكه زۆر جار ماسیه گه‌وره‌كان هه‌موو ماسیه بچووكه‌كان ده‌خۆن ئه‌گه‌ریش ئاشتی خواز بن.
|
|
|
هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جۆره ماسیانه‌ی مرۆڤ ده‌یه‌وێت به‌خێوی بكات له حه‌وزی ماسی به‌پله‌ی یه‌كه‌م كه‌وتۆته سه‌ر حه‌زی كه‌سه‌كه خۆی، به‌ڵام نابێت حه‌زی كه‌سه‌كه ته‌نها هۆیه‌ك بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی جۆره‌ها ماسی پێكه‌وه چونكه وه‌كو باسمان كرد چه‌نده‌ها هۆ هه‌یه ناهێڵێت چه‌ند جۆرێكی ماسی پێكه‌وه بژێت له‌یه‌ك حه‌وزدا و چه‌نده‌ها كاریگه‌ر هه‌یه ڕێ ده‌گرێت له‌و كاره. گه‌وره‌یی ماسیه‌كه و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌ندێ جۆر له‌گه‌ڵ جۆری تر و پله‌ی گه‌رمایی ماسیه‌كه ده‌یه‌وێت، وه هه‌ندێ جۆری ماسی هه‌یه وه‌كو ئاماژه‌مان كرد شه‌ڕانیه‌و ماسی تر ده‌خوات، وه هه‌یه حه‌زی له تاك ڕه‌وی و گۆشه‌گیرییه، وه هه‌یه حه‌زی له گژو گیا و ڕووه‌كه، وه هه‌یه حه‌زی له كون و بۆشایی ناو به‌رده.. بۆیه هه‌ڵبژاردنی ماسی پێویستی به لێكۆڵینه‌وه هه‌یه تاكو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شكست نه‌هێنیت له به‌خێوكردنی ماسی.. ئه‌گه‌ر زانیاریت كه‌مه‌و خیبره‌ت نیه ده‌بێت پرسیار له فرۆشیاری ماسی بكه‌یت پێش كڕینی ماسی له‌هه‌ر جۆرێك وه ئایه ئه‌و جۆره له‌گه‌ڵ جۆری تر ده‌ژێت پێكه‌وه؟ یان له براده‌رانت بپرسیت كه پێشتر ماسیان به‌خێو كردووه یان ئێستاش به‌رده‌وامن.. بۆیه كاتێك بڕیار له‌سه‌ر به‌خێوكردنی چه‌ند جۆرێكی دیاریكراو ده‌ده‌یت، وریابه له كڕینی ماسی تاكو ماسی نه‌خۆش و خراپت تووش نه‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌ندێ خاڵه ڕچاوی بكه له‌كاتی كڕینی ماسی: |
|
|
پێویسته به ووردی ماسیه‌كه هه‌ڵبژێریت و دیاری بكه‌یت تاكو ماسییه‌كی نه‌خۆشت به‌رنه‌كه‌وێت.. خۆت دوور بخه‌ره‌وه له حه‌وزێك ڕه‌نگی ئاوه‌كه‌ی لێڵه یان زه‌رده یان سه‌وزه، چونكه ئه‌وه ده‌رمانی تێ كراوه‌و ڕه‌نگی ئاوه‌كه‌ی گۆڕیوه واته ماسیه‌كانی ئه‌و حه‌وزه نه‌خۆشن و له‌و حه‌وزه ماسی مه‌كڕه. بگه‌ڕێ به‌داوای دوكانێكی ماسی فرۆشی پاك وپوخت كه زۆر گرنگی به حه‌وزی ماسیه‌كانیان ده‌ده‌ن و هیچ دیارده‌ی نه‌خۆشی به ماسیه‌كانیانه‌وه دیار نیه، كاتێك ده‌ته‌وێت ماسییه‌ك بكڕیت جوان سه‌یری بكه‌و لاشه‌ی سه‌لامه‌ت بێت له عه‌یب و كلك و باڵه‌كانی شه‌قی نه‌بردبێت و یان ڕه‌نگه‌كه‌ی به‌ره‌و سووری هه‌ڵگه‌ڕابێت یان خاڵی سپی سپی یان هه‌ر شتێكی سه‌رسوڕمانی پێوه بێت، یان جموجۆڵی خاو‌و بێت، یان له بنی حه‌وزه‌كه نیشتبێته‌وه‌و نه‌جۆڵێته‌وه، یان به په‌له هه‌ناسه هه‌ڵكێشێت و ده‌می له‌سه‌ریه‌كه بكاته‌وه له‌گه‌ڵی.. ئه‌م تێبینیانه هه‌موو ئاماژه‌یه بۆ نه‌خۆشی ئه‌و ماسیه. هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی حه‌وزه‌كه‌ی خۆت له‌یه‌ك بده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ماسیه‌كان كه ده‌یكڕیت تاكو ناو حه‌وزه‌كه قه‌ره‌باڵه‌خ نه‌بێت له ماسی و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كه. گه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ت ڕه‌چاو كرد ئه‌وا له سه‌ره‌تادا سه‌ركه‌وتو ده‌بێت ان شا‌ء الله |
|
|
|
|