|
ڕووه‌ك و گژ وگیا |
![]() |
![]() |
|
دیمه‌نی ڕووه‌ك و گژو گیا جوانییه‌كی به‌رچاو ده‌به‌خشێت به حه‌وزه‌كه كه‌متر نیه له جوانی ماسیه‌كان، ته‌نانه‌ت خه‌ڵك هه‌یه ته‌نها گژوگیا و ڕووه‌ك به‌كار دێنێت بۆ جوانی. وه بوونی ڕووه‌ك و گژوگیا سوودێكی تری هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته حه‌شارگه‌یه‌ك بۆ ماسیه لاوازه‌كان له‌ده‌ستی ماسیه به‌هێزه‌كان. وه سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكییه بۆ چه‌نده‌ها جۆری ماسی كه ڕووه‌ك ده‌خۆن له‌كاتی كه‌م ته‌رخه‌می خواردن پێدان پێیان. وه‌هه‌روه‌ها به‌كار دێت ب دانانی گه‌را له‌لایه‌ن جۆره‌ها ماسی. جۆره‌ها زنده‌وه‌ری بچووك ده‌ژێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕووه‌كه و بێچووی ماسیه‌كان سوودی لێ ده‌بینن بۆ خۆراك. ڕووه‌ك و گژوگیا به‌شێك له كاربۆن و نیترات خه‌رج ده‌كات كه له‌ناو ئاوه‌كه‌دا هه‌یه‌و ماسیه‌كان ده‌ریان هێناوه و ئه‌و غازاته ده‌كاته ئۆكسجین بۆ ماسیه‌كان. بوونی ڕووه‌ك و گژوگیا جوانیه‌كی زۆر ده‌به‌خشێت به حه‌وزه‌كه‌و ڕه‌ونه‌ق و زندووی پێ ده‌دات و ده‌یكاته كه‌شێكی ئاویی له كه‌شی سروشتی بچێت به‌ڕادده‌یه‌كی زۆر. ان شا‌ء الله وێنه‌ی ڕووه‌ك و گژوگیا ده‌خه‌مه سه‌ر سایته‌كه. |