|
خۆراكی ماسی |
||
|
|
![]() |
|
|
له‌و كاته خۆشانه‌ی ده‌یبه‌یته سه‌ر له‌گه‌ڵ ماسیه‌كانت كاتی خواردن پێ دانیانه، گه‌ر سه‌ره‌تا بێت ئه‌وا زۆر حه‌ماسه‌تت هه‌یه له سه‌ره‌تاوه بۆ سه‌یركردنی ماسیه‌كانت كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار له حه‌وزه تازه‌كه‌ت خواردن ده‌خۆن.. به‌ڵام تۆزێك لێی بووه‌سته تاكو ماسیه‌كان ماوه‌یه‌ك ئارام ده‌گرن له ماڵه تازه‌كه‌یان و ڕا دێن له‌گه‌ڵی، باشتر وایه چه‌ند كاتژمێرێك سه‌بر بكه‌یت. خواردنی ماسی لای دوكانی فرۆشیاری ماسی جوانیی ده‌ستت ده‌كه‌وێت، وه چه‌نده‌ها جۆری هه‌یه به‌پێی جۆری ماسیه‌كان. هه‌ندێ جۆری ماسی هه‌یه به‌لایه‌ن كه‌مه‌وه حه‌فته‌ی یه‌ك جار خواردنی پێ ده‌درێت ئه‌ویش ماسیه دڕنده‌كانه كه له‌لاپه‌ڕه‌كانی داهاتوو باسی ده‌كه‌ین. |
||
|
ئامۆژگاری |
||
|
پێویسته خواردنی ماسی له‌به‌ر ده‌ستی منداڵان دوور خه‌یت، یان له شوێنێكی ئه‌مین داینێیت تاكو منداڵان یاری پێ نه‌كه‌ن یان خواردن به ماسیه‌كان بده‌ن به ڕێژه‌یه‌كی زۆر و چه‌ند جارێك دووباره ببێته‌وه خواردن پێدان هه‌ركات كه‌سێك هات بۆ ماڵتان و بینی خواردنه‌كه له‌به‌رده‌ستێتی هه‌ستێت به خواردن پێدان به ماسیه‌كان، چونكه ئه‌مه زیان ده‌به‌خشێت به ماسیه‌كه و حه‌وزه‌كه پیس ده‌كات له‌و خواردنانه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌ناو حه‌وزه‌كه و كۆ ده‌بێته‌وه له خوارووی حه‌وزه‌كه و له‌كۆتاییدا ده‌بێته هۆیه‌ك بۆ نه‌خۆشبوونی ماسیه‌كان و تیاچوونیان. بۆیه ووریابه له‌وه‌ی ته‌نها خۆت خواردن ببه‌خشیت به ماسیه‌كان یان له‌ماڵ بیت كاتێك منداڵه‌كان خواردنیان پێ ده‌ده‌ن، وه ئاگاداری ئه‌وه به كه خواردنی زیاد له پێویست نه‌ده‌ین به ماسیه‌كان تاكو حه‌وزه‌كه پیس نه‌بێت، ڕێژه‌ی خواردن به پێی ماوه ده‌زانیت چه‌ندیان پێویست ده‌بێت، بۆیه گه‌ر به‌م شێوه ڕۆشتیت هیچ كێشه‌یه‌كت تووش نابێت. ماوه ماوه هه‌وڵ بده جۆری خواردنه‌كان بگۆڕه و خواردنی كۆمپانیا جیهانیاكان بكڕه باشتره تاكو ئه‌نجامێكی باشی ده‌بێت، وه له سایته‌كه‌م ناوی كۆمپانیا جیهانیاكان ده‌بینیته‌وه كه خواردنی ماسی به‌رهه‌م ده‌هێنن. |
||
|
|
||