|
نه‌خۆشی ماسی |
|
|
سه‌ره‌تا پێویسته بزانیت چۆن ماسیه‌كان ده‌پارێزی له نه‌خۆشی به‌پێی ئه‌م خاڵانه: با له‌كاتی گۆڕینی ئاوی حه‌وزه‌كه پله‌ی گه‌رمایی ئاوه‌كه وورده وورده بگۆڕێت نه‌ك یه‌كسه‌ر ئاوه‌كه له گه‌رمه‌وه بۆ سارد بڕوات. گه‌واستنه‌وه‌ی ماسی كوتوپڕله ئاوێكه‌وه بۆ ئاوێكی تر گورزێكه بۆ ماسیه‌كه. خواردن پێدان به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاد كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌روست ده‌كات بۆ ماسیه‌كان. پێویسته هه‌ر ماسیه‌ك تووشی نه‌خۆشی بێت یه‌كسه‌ر جیای بكه‌یته‌وه‌و گۆشه‌گیری بكه‌یت. پێویسته هیچ شتێكی تیژ و كانزایی به‌كار نه‌هێنیت له‌ناو حه‌وزه‌كه. جگه‌ره‌كێشان دوور بخه‌ینه‌وه له حه‌وزه‌كه یان ده‌رمانی مێش و شتی تر. زۆربوونی ماسی و قه‌ره‌باڵه‌غی له‌ناو حه‌وزه‌كه له‌ڕێژه‌ی داواكراو ماسیه‌كان تووشی نه‌خۆشی جیاواز ده‌كات. ماسیه‌كان ئیزعاج نه‌كرێن و ڕانه‌چه‌ڵه‌كێنرێن، وه‌هه‌روه‌ها به‌ده‌ست نه‌گیردرێن له‌كاتی كڕین یان گواستنه‌وه‌یان له حه‌وزێكه‌وه بۆ حه‌وزێكی تر، به‌ڵكو تۆڕی تایبه‌ت هه‌یه پێی ده‌گیردرێت. |
|
|
|
|
|
ئه‌و نیشانانه‌ی ماسیه‌كه پێی ده‌ناسرێته‌وه كه نه‌خۆشه |
|
|
مه‌له‌وانكردنی ماسیه‌كه به هێواشی وله‌سه‌رخۆ، وه لاركه‌وتنی به چه‌پ و ڕاستدا له‌كاتی مه‌له‌وان، وه باڵه‌كانی دابخرێت و نه‌یكاته‌وه. مانه‌وه‌ی ماسی له بنی حه‌وزه‌كه و نه‌جوڵێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر. زیادبوونی ڕێژه‌ی هه‌ناسه‌دان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، بۆ نمونه ماسیه‌كه بێته سه‌ر ئاو و ده‌می داكاته‌وه‌و دای ده‌خات به ڕێژه‌یه‌كی خێرا. ماسیه‌كه به‌ڵه‌نسی خۆی له‌ده‌ست بدات و خۆی بخورێنێت به به‌رده‌كانی ناو حه‌وزه‌كه و قه‌راغی حه‌وزه‌كه. گۆڕینی ڕه‌نگی ماسیه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌تایبه‌ت له‌كاتی ڕۆژدا. ماسیه‌كه حه‌زی بۆ خواردن نه‌مێنێت و نزیك نه‌بێته‌وه له خواردنه‌كه. ئه‌مانه هه‌ندێ نیشانه‌یه بۆ بینینی نه‌خۆشی له ماسیه‌كان، وه پاش ماوه‌یه‌ك له به‌خێوكردنی ماسی خیبره‌ی زیاترت بۆ دروست ده‌بێت بۆ ناسینه‌وه‌ی نیشانه‌ی تر له‌كاتی نه‌خۆش بوونی ماسیه‌كان. |
|
|
|
|
|
به‌ناوبانگترین نه‌خۆشی ماسی ناو حه‌وز |
|
|
خاڵی سپی له‌سه‌ر كلك و باڵ و لاشه‌ی ماسی: نه‌خۆشیه‌كی بڵاوه له ماسی و ده‌بێته هۆی مرداربوونه‌وه‌ی، هۆكه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ندێ (گفیلیات) كه له‌ناو ئاوه‌كه‌دا هه‌یه و ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی خاڵی سپی له‌سه‌ر لاشه‌ی ماسیه‌كه و كلكی و باڵه‌كانی، وه ئه‌و خاڵانه‌ش ده‌بێته هۆی خوراندن له لاشه‌ی ماسیه‌كه‌و هاری ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك پاڵی پێوه ده‌نات خۆی بخورێنێت به به‌رد و شتی تر له‌ناو حه‌وزه‌كه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م ده‌رده ده‌رمانێكی تایبه‌ت هه‌یه له شووشه‌ی بچووك و بڕێكی لێ ده‌ڕژێنیته ناو ئاوی حه‌وزه‌كه و زیانی نیه بۆ ماسیه‌كانی تر و بۆ ڕووه‌كه‌كان. له دوكانه‌كان كه ماسی جوانیی ده‌فرشن ده‌ستت ده‌كه‌وێت. |
|
|
|
|
|
كه‌ڕووی باڵه‌كانی: ئیلتیهابێكی میكرۆبییه ده‌دات له باڵه‌كانی، پاشان ده‌یخوات و هه‌ڵده‌وه‌رێت، ئه‌مه‌ش ده‌رمانی خۆی هه‌یه له‌لای فرۆشیاری ماسی جوانیی، بشزانه گه‌ر باڵه‌كانی خورا و لێی هه‌ڵبووه‌رێت پاش ماوه‌یه‌ك دێته‌وه‌و چاك ده‌بێته‌وه پاش ئه‌وه‌ش نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌ڕوات. |
|
|
|
|
|
ئاووسابوونی ماسیه‌كه: واته ئاووسابوونی لاشه‌ی ماسیه‌كه، له‌وانه‌یه درێژه بخایه‌نێت و پوله‌كه‌كانیشی به‌رز ببێته‌وه به‌هۆی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆ گه‌وره‌یه‌ی كۆبووه‌ته‌وه له‌سه‌ری، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ندێ نه‌خۆشی، وه‌كو نه‌خۆشی دڵ یان ئازاری ناو سك، به‌لام نیشانه‌یه‌كی ترسناكه بۆ نه‌خۆشی، له‌وانه‌یه ماسیه‌كه بمرێت له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كه. |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|