|
قـه‌وزه |
|
|
دوژمنی سه‌ره‌كی بۆ به‌خێوكردنی ماسی قه‌وزه‌یه، كه وه‌كو گیای سه‌وزی وورد دروست ده‌بێت له‌ناو حه‌وزی ماسی به‌تایبه‌ت له‌كاتی هه‌بوونی ڕووناكی یه‌كی سه‌پێنراوی زۆر له‌سه‌ر حه‌وزه‌كه، بۆیه حه‌وزه‌كه له‌ته‌نیشتی په‌نجه‌ره‌وه دامه‌نێ چونكه ده‌بێته كاریگه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه زوو گه‌رم بێت، وه ده‌زانین ئاوی گه‌رم غازی ئۆكسجینی كه‌مه و ئه‌مه‌ش ماسییه‌كان به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌وزه زۆر ده‌كات. وه زیاترین شێوه‌ی قه‌وزه كه دروست ده‌بێت له‌ناو حه‌وزدا، ئه‌و جۆره‌یه كه وه‌كو چینێكی ته‌نك له‌سه‌ر شووشه‌كه دروست ده‌بێت، هه‌رچه‌نده زیانی نیه به‌ڵام خۆشی سه‌یركردنی ماسیه‌كانت لێ ده‌ستێنێت، چونكه شووشه‌ی حه‌وزه‌كه‌ت لێ داده‌گرێت، بۆیه ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین به كڕینی ماسی (پاككه‌ره‌وه) تاكو شووشه‌ی حه‌وزه‌كه‌ت به‌رده‌وام بۆ پاك بكاته‌وه له‌ناوه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگای تر هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی شووشه‌كه له قه‌وزه وه‌كو به‌كارهێنانی (موسی ڕیش تاشین) كه‌ه ده‌سكێكی دار موسه‌كه ڕابگیردرێت وبهێندرێت به‌سر شووشه‌كه، یان به‌كارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان كه له دوكانی ماسی جوانی ده‌ستت ده‌كه‌وێت بۆ نه‌هێشتن و كه‌م كردنه‌وه‌ی په‌یدابوونی قه‌وزه. |
|
|
|
|