|
چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی به‌سوود |
|
|
چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه كه خۆشه‌ویستانی ڕاگرتنی ماسی تێی ده‌كه‌ون، پێویسته هه‌ندێ ڕینمایی بزانین وه‌كو: ششتنی حه‌وزه‌كه به ئاو‌و و سابون یان تایت، هه‌موومان ده‌زانین سابوون و هه‌ر مادده‌یه‌كی پاككه‌ره‌وه مادده‌ی كیمیاوییه و هه‌موو كوشنده‌ن بۆ ماسی، بۆیه پێویسته حه‌وزه‌كه ته‌نها به ئاو‌و بشۆیت. هیچ شتێكی كانزایی یان ئاسن دامه‌نێ له‌ناو حه‌وزه‌كه، چونكه مادده‌ی تری لێ ده‌بێته‌وه‌و كاریگه‌رێكی ژه‌هراویی هه‌یه له‌سه‌ر ماسیه‌كان، بۆیه مادده‌ی پلاستیكی یان شووشه‌یی دابنێ. ماسی به‌هیچ جۆرێك به ده‌ست مه‌گره، تاكو كاریگه‌ر نه‌كه‌یته سه‌ر ئه‌و مادده لینجه‌ی سه‌ر لاشه‌ی ماسیه‌كه هه‌یه كه ده‌یپارێزێت له میكرۆب، به‌ڵكو تۆڕێكی تایبه‌ت به‌كار بهێنه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. له‌كاتی كڕین و هێنانی ماسی تازه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كسه‌ر مه‌یخه‌ره ناو حه‌وزه‌كه‌وه، چونكه تۆ له كه‌ش و هه‌وایه‌ك به كوتوپڕی هێناوته بۆ كه‌ش و هه‌وایه‌كی تر كه پله‌ی گه‌رمایی جیاوازه، ئه‌مه‌ش ماسییه‌كه تووشی مردن ده‌كات یه‌كسه‌ر، بۆیه باشتر وایه ماسییه‌كه كاتێك ده‌كڕیت له‌ناو كیسه‌یه‌كی ئاوه، كیسه ئاوه‌كه كه ماسیه‌كه‌ی تیادایه بخه‌ره ناو حه‌وزه ئاوه‌كه‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج تا ده ده‌قه تاكو پله‌ی گه‌رمیی ئاوی ناو كیسه‌كه یه‌كسان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئاوی ناو حه‌وزه‌كه‌و گه‌رمیی ئه‌و ئاوه‌ی ماسیه‌كه‌ی تیادایه وورده وورده گۆڕاوه بۆ پله‌ی گه‌رمیی ئاوی ناو حه‌وزه‌كه، پاشان ماوه ماوه هه‌ندێ ئاوی ناو حه‌وزه‌كه تێكه‌ڵ به ئاوی ناو كیسه‌كه بكه‌و پاش چه‌ند ده‌ققه‌یه‌ك ماسیه‌كه بخه‌ره ناو حه‌وزه‌كه‌و تۆش دڵنیایت و هیچ كێشه‌یه‌كت نه‌ماوه. له‌كاتی پڕكردنی حه‌وزه‌كه به‌ئاوی به‌لوعه (بۆڕی) پێویسته له‌سه‌رت حه‌وزه‌كه (24) سه‌عات به‌جێ بهێڵیت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ماسیه‌ك بخه‌یته ناویه‌وه، چونكه به‌م كاره تۆ مادده‌ی (كلۆرین - كلۆر)ت ده‌ركردووه كه له‌ناو ئاوه‌كه‌یه، كلۆر مادده‌یه‌كی زیان به‌خشه بۆ ماسی، هه‌روه‌ها ده‌رمانێك هه‌یه له دوكانی ماسی جوانی ده‌فرۆشرێت، بۆ له‌ناوبردنی مادده‌ی كلۆر. نابێت ماسی زۆر خواردنیان پێ بده‌یت، تاكو ئه‌و خواردنانه نه‌كه‌ونه خواری حه‌وزه‌كه كه ده‌بێته هۆی لێدانی كه‌ڕوو له ئاوه‌كه و ماسیه‌كان تووش ته‌سه‌مموم ده‌كات و زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها له‌كاتی خواردن پێدان به ماسیه‌كان باشتر وایه یه‌كسه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یه نه‌كه‌یته ناو حه‌وزه‌كه‌وه، به‌ڵكو تۆزه تۆزه بخه‌یته ناو ئاوه‌كه تاكو ماسیه‌كان فریای خواردنه‌كه بكه‌ون و نه‌كه‌وێته بنه‌وه‌ی حه‌وزه‌كه. گۆڕینی ئاوی حه‌وزه‌كه به‌ڕێژه‌ی ڕوبعی ئاوه‌كه هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك یان ده ڕۆژ، تاكو ئاوه‌كه تازه بكرێته‌وه‌و هه‌ندێ پیسی فڕێ بدرێته ده‌ره‌وه‌و ئاوی تازه هه‌بێت. ششتنی فلته‌ری حه‌وزه‌كه هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك جارێك، وه دڵنیابه باش بیشۆ به‌ئاوی گه‌رم تاكو هه‌موو میكرۆب و پیسی تیابچێت. بۆ زانینی گه‌وره‌یی حه‌وزه‌كه‌ت، ڕێگه‌ی پێوانی به لیتر به‌م شێوه ده‌بێت: درێژی حه‌وزه‌كه و پانتایی و به‌رزایی له‌یه‌ك بده، پاشان ژماره‌كه دابه‌ش بكه له‌سه‌ر (هه‌زار)، به‌م شێوه‌یه ده‌زانیت حه‌وزه‌كه‌ت چه‌ند لیتر ئاو ده‌گرێت. درێژی × پانتایی × به‌رزیی 1000
|
|
|
|
|