|
زاو زێكردنی ماسی |
|
|
زۆر له‌و كه‌سانه‌ی ماسی جوانی ڕاده‌گرن و به‌خێوی ده‌كه‌ن، حه‌زیان له‌وه‌یه ماسیه‌كانیان زاوزێ بكات، بۆیه لێره‌دا به تێر‌و ته‌سه‌لی ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه. بۆ زاوزێ كردنی ماسی (تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئاو) گرنگترین كاریگه‌ره بۆ زاوزێ كردنی ماسی جوانیی، ئه‌ویش ده‌كه‌وێته سه‌ر پله‌ی گه‌رمایی، چونكه هه‌ر جۆره ماسیه‌ك تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه له ئاو‌و و كه‌ش‌وهه‌وایه‌كی تایبه‌تی نه‌بێت زاوزێ ناكات. وه له‌كاتی به‌كارهێنانی ئاوی به‌لوعه ده‌بێت مادده‌ی كلۆری تیا ده‌ربكه‌یت ئه‌ویش به به‌كارهێنانی ده‌رمانێكی تایبه‌ت له دوكانی ماسی جوانی ده‌فرۆشرێت، یان ئاوه‌كه به‌جێ بهێڵه بۆ ماوه‌ی بیست وچوار سه‌عات له‌به‌ر هه‌وا تاكو كلۆره‌كه له ناو ئاوه‌كه ده‌ێته ده‌ره‌وه بۆناو هه‌وا. |
|
|
ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر زاوزێ كردنی ماسی |
|
|
پله‌ی گه‌رمایی ئاو |
|
|
ئه‌وه‌ی ده‌بێت بیزانین ئه‌وه‌یه كه حه‌وزی زاوزێ كردن ده‌بێت پله‌ی گه‌رمایی ئاوه‌كه‌ی كه‌مێك گه‌رمتر بێت له‌ئاوی به‌خێوكردنی خودی ماسیه‌كه، بۆ نمونه گه‌ر پله‌ی گه‌رمی ئاوی حه‌وزی ڕاگرتنی ماسی (25) پله بوو، ده‌بێت پله‌ی گه‌رمیی ئاوه‌كه (27 - 30) پله بێت بۆ زاوزێ كردن. |
|
|
پله‌ی بوونی حه‌وزه‌كه له‌به‌ر هه‌وا |
|
|
ته‌هویه و خستنی حه‌وزه‌كه له‌به‌ر هه‌وا ڕێژه‌ی زاوزێ زیاتر ده‌كات و زووتری ده‌كات، هه‌روه‌ها هێلكه‌كان دوور ده‌خاته‌وه له تووشبوونی به هه‌ندێ نه‌خۆش به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی كه‌ڕوو، بۆیه ده‌بێت ڕێژه‌ی خستنه ڕووی هه‌وا بۆ حه‌وزه‌كه زیاتر بكرێت له‌و كاته‌دا، واته نه‌ك هه‌ر له شوێنی خۆی بێت، به‌ڵكۆ نزیك بخرێته‌وه له هه‌وای ده‌ره‌وه وه‌ك نزیك بخرێته‌وه له په‌نجه‌ره یان په‌نجه‌ره‌و ده‌رگاكان بكرێته‌وه تاكو هه‌وای ژووره‌كه بگۆڕێت و هه‌وای تازه به‌ر حه‌وزه‌كه بكه‌وێت و ته‌هویه‌ی بكات. |
|
|
كاته‌كانی زاوزێ كردن |
|
|
هه‌ندێ دیارده كه جێی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ جۆری ماسی له كاتێكی دیاریكراوی ساڵدا زاوزێ ده‌كات نه‌ك هه‌موو كاتێك، ئه‌مه له كه‌ش و هه‌وای سروشتی‌دا. جا گه‌ر ماسییه‌ك خرایه ناو حه‌وزی جوانی، ئه‌وا ئه‌و ماسیه حه‌ز ده‌كات له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا زاوزێ بكات كه بۆی ده‌لوێت له كه‌ش‌وهه‌وای سروشتی‌دا. جاریكی تریش ده‌یڵینه‌وه: ده‌بێت ئه‌و كه‌سه زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ماسیه‌ی ده‌یه‌وێت زاوێ بكات لای. |
|
|
|
شوێنی خۆحه‌شاردان و خۆشاردنه‌وه |
|
تاكو كاری زلوزێ سه‌ركه‌وتوو بێت، ده‌بێت شوێنێكی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌م كاره، وه بوونی گژوگیا و ڕووه‌ك له‌ناو حه‌وزه‌كه‌دا سروشتی بێت یان پلاستیكی بێت (سروشتی باشتره) باشترین جێگایه بۆ زاوزێ كردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشترین شوێنه بۆ شاردنه‌وه‌و پارێزیكردنی هێلكه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند شتێكی تر هه‌یه بۆ به‌كارهێنانی، وه‌كو كووپه‌ی بچووك یان هه‌ندێ شتی پلاستیكی و شتی زۆر هه‌یه له دوكانی ماسی جوانی كه جێگایه‌كی زۆر گونجاوه بۆ زاوزێ كردنی ماسی. |
|
|
|
ئه‌و ماسیانه‌ی به‌چكه ده‌كه‌ن |
|
لای هه‌مووان ئاشكرایه كه ماسی هێلكه ده‌كات نه‌ك به‌چكه، له‌گه‌ڵ ڕاستێتی ئه‌و قسه‌یه هه‌ندێ ماسی هه‌یه به‌چكه ده‌كات ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه‌ی ماسیه نێره‌كه هێلكه‌كه له‌ناو سكی مێینه‌كه ده‌پیتێنێت و پاشان به‌چكه‌كه له‌ناو هێلكه‌كه له‌ناو سكی ماسیه‌كه گه‌وره ده‌بێت و پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی خۆی دێته ده‌ره‌وه به ته‌واوی. وه له‌و جۆره ماسیانه‌ی به‌چكه ده‌كه‌ن: پلاتی ، گوپی ، مولی (به‌هه‌موو جۆره‌كانی) وه سۆردتێڵ. وه پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ماسی به‌خێو ده‌كات زۆر ئاگاداری ئه‌وه بێت كه زۆربه‌ی ئه‌و ماسیانه‌ی به‌چكه ده‌كه‌ن به‌چكه‌كانی خۆیان ده‌خۆن، بۆیه ده‌بێت به‌چكه‌كان جیا بكرێنه‌وه له دایك وباوكیان، ئه‌ویش (حاچنه) به‌كار بێنیت كه (حه‌وزێكی بچوكه) پارچه پلاستیكێكی لاكێشه‌یه‌و كراوه‌ته دوو به‌شه‌وه، دایكه‌كه ده‌خرێته سه‌ره‌وه‌و كاتێك به‌چكه‌كانی لێ دێته خواره‌وه ده‌كه‌ونه به‌شی خواری ئه‌و حه‌وزه بچوكه، بۆیه به‌م شێوه دایكه‌كه ناتوانێت به‌چكه‌كانی بخوات، (ئه‌و حه‌وزه بچوكه پلاستیكه وه‌كو قه‌فه‌س كون كون یان په‌نجه‌ره‌دار بێت و له‌ناو حه‌وزه گه‌وره‌كه دابنرێت و ماسیه دایكه‌كه ده‌خرێته به‌شی سره‌وه). هه‌روه‌ها یان گژو گیایه‌كی چڕ و پڕ هه‌بێت له‌ناو حه‌وزه‌كه و چه‌نده‌ها حه‌شارگه‌و شوێنی خۆشاردنه‌وه تاكو ماسیه به‌چكه‌كان بتوانن خۆیان بشارنه‌وه له‌ده‌ستی گه‌وره‌كان. ئه‌م جۆره ماسیانه به‌رهه‌میان زۆره، ئامۆژگاریم بۆ هه‌ر كه‌سێك تازه ئه‌م ئاره‌زووه‌ی په‌یدا كردووه له‌به‌خێوكردنی ماسی جوانی ده‌ستی پێ بكات چونكه زۆر كارێكی خۆش و دڵخۆشه و به‌رهه‌مشی زۆره. |
|
|
ئه‌و ماسیانه‌ی هێلكه ده‌كه‌ن |
|
|
ماسی هێلكه‌كه‌ر بڕێك هێلكه داده‌نێت به‌پێی جۆری ماسیه‌كه‌و قه‌باره‌و ته‌مه‌نی ده‌گۆڕدرێت، هێلكه‌كه‌ش زۆر بچوك و بێ ڕه‌نگه له‌زۆر كاتدا كه زه‌حمه‌ت ده‌بێت بیبینیت و بیناسیته‌وه، به‌داخه‌وه زۆر جار به‌خێوكه‌ری ماسی هه‌ڵده‌ستێت به‌فڕێدانی هێلكه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی حه‌وزه‌كه له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی حه‌وزه‌كه. وه له‌زۆر كاتدا ماسیه‌كان هێلكه ده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی بڕ بڕ فڕێی ده‌ده‌ن، بۆیه واده‌زانین دانانی هێلكه كۆتایی پێ هاتووه به‌ڵام هێشتا چه‌نده‌ها بڕی تر ماوه و ماسیه‌كه هێشتا ده‌ری نه‌هێناوه. دانانی هێلكه‌كه‌ش كاتێك ته‌واو ده‌بێت كه ماسیه نێرینه‌كان حه‌زیان له مێینه‌كان نامێنێت و دوور ده‌كه‌وێته‌وه لێی. هێلكه‌كان له‌ماوه‌ی (24 بۆ 28) سه‌عات هه‌ڵ دێن. وه له‌و جۆره ماسیانه‌ی هێلكه ده‌كه‌ن: گۆڵدفیش، نیون تێترا ، دیسكه‌س ، ئۆسكار ، سیچڵد ، وه هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جۆری تر هه‌یه. |
|
|
|
|