|
دانان و ئاماده‌كردنی حه‌وزی ماسی |
|
|
ناتوانی ماسی بكڕیت پێش ئه‌وه‌ی حه‌وزی بۆ ئاماده نه‌كه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌سفه‌كانی حه‌وزی ماسی بزانین پێویسته هه‌ندێ زانیاری بزانین. گه‌وره‌یی و قه‌باره‌ی حه‌وزی شووشه ده‌كه‌وێته سه‌ر حه‌زی خاوه‌نه‌كه‌ی، به‌ڵام قه‌باره‌یه‌ك هه‌یه كه زۆر كه‌س به‌كاری دێنن ئه‌ویش (60سم×30سم). وه پێویسته سه‌ر بۆ حه‌وزه‌كه دابنرێت، تاكو جوانیه‌ك ببه‌خشێت و هه‌روه‌ها بیپارێزێت له پیسی. وه ده‌بێت ڕووناكی بۆ حه‌وزه‌كه دابین بكه‌یت ئه‌ویش به‌دانانی گڵۆپ وه‌كو گڵۆپی شیری. پاشان به‌رد و چه‌و داده‌نرێت له خوارووی حه‌وزه‌كه، و ماتۆڕی هه‌وا و فلته‌ر داده‌نرێت، تاكو هه‌وا به‌رده‌وام هه‌بێت له‌ناو حه‌وزه‌كه، وه فلته‌ریش بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه. وه ده‌بێت حه‌وزه‌كه له دووری په‌نجه‌ره دابنرێت تاكو قه‌وزه دروست نه‌بێت و باشتر وایه به گڵۆپ ڕووناك بكرێته‌وه‌و به خواردووی سه‌ری حه‌وزه‌كه هه‌ڵبواسرێت. هه‌روه‌ها دانانی گژوگیا و ڕووه‌كی ڕاستی (پلاستیكیش بێت ئاساییه) له‌ناو حه‌وزه‌كه‌و جوانیه‌كی زۆری پێ ده‌به‌خشێت. وه ده‌توانیت خانوو و ماڵی له به‌رد و پلاستیك وه‌كو به‌شێك له دیكۆری حه‌وزه‌كه دای بنێیت زۆر جوانه. پاشان ئاوی پاكی بێ كلۆر ڕۆ ده‌كه‌یته ناو حه‌وزه‌كه. پاشان ماسیه‌كان ده‌خرێته ناو حه‌وزه‌كه‌و ڕێژه‌ی خواردنیان بۆ دابین ده‌كرێت به‌پێی ژماره‌كانیان.. بۆ زیاتر وه‌رگرتنی زانیاری سه‌ردانی به‌شی (كه‌ره‌سته‌و پێداویستی) بكه |
|
|
دانان و ئاماده‌كردنی حه‌وزی ماسی |
||
|
|
|
|
![]() |
|
|
![]() |
||