|
هێنانی ماسی تازه بۆناو حه‌وز |
|
|
|
|
|
ئه‌م قۆناغه دواهه‌مین قۆناغه پاش دانان و ئاماده‌كردنی حه‌وزه‌كه به كه‌ره‌سته‌كانیه‌وه وه‌ك له به‌شه‌كانی پێشتر باس كراوه، وه بزانه له گرنگترین هه‌نگاوه‌كانه چونكه پێویسته دڵنیابیت له ته‌واوبوونی به‌شه‌كانی پێشوو وه ئاماده‌بوونت بۆ ئه‌م به‌شه، وه ده‌بێت دڵنیابیت له پله‌ی گه‌رمیی ئاوه‌كه له‌ناو ئه‌و كیسه‌یه‌ی ماسیه‌كه‌ی تیایه له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمیی ئاوی حه‌وزه‌كه یان لێیه‌وه نزیكه، ئه‌گینا پێویسته له‌سه‌رت كیسه ئاوه‌كه به ماسیه‌كه‌وه بخه‌ینه ناو حه‌وزه‌كه‌وه‌و كیسه‌كه له‌سه‌ر ئاوه‌كه بێت بۆ ماوه‌ی (10 تاكو 15) ده‌قه تاكو پله‌ی گه‌رمیی ئاوی كیسه‌كه یه‌كسان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئاوی حه‌وزه‌كه. پاش دڵنیابوون له یه‌كسانی پله‌ی ئاوی ناو كیسه‌كه‌و ئاوی حه‌وزه‌كه، كیسه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه له‌ناو حه‌وزه‌كه و بچڕ بچڕ ئاوی حه‌وزه‌كه‌ی تێ ده‌كه‌ین ماوه‌كانیش (10 بۆ 20) چركه بێت، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كیمیائی له‌سه‌ر ماسیه تازه‌كه دوور بخه‌ینه‌وه له پێكهاته‌ی ئاوه‌كه، پاشان ماسیه‌كه به‌رده‌ده‌ینه ناو حه‌وزه‌كه و بۆ ماوه‌یه‌ك چاودێری ده‌كه‌ین تاكو دڵنیا بین له سه‌لامه‌تی ماسیه تازه‌كه له‌ناو حه‌وزه‌كه. |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|