|
Cardinal Tetra كاردینال تێترا |
|
|
|
|
|
قه‌باره: 5 سم شوێنی جێ‌نشین: به‌رازیل، كۆلۆمبیا و فه‌نزه‌ویللا. پله‌ی گه‌رمیی تیایدا ده‌ژێت: 22 - 26 پله‌ی گه‌رمیی جۆری ئاو: له‌سه‌رخۆ و تاریك نزیكه‌ی 500 هیڵكه ده‌كات پاش 24 سه‌عات ده‌بنه بێچو. باس/ ماسی یه‌كی ئاشتیخوازی كۆمه‌ڵایه‌تی یه، پێكه‌وه به گروپ مه‌له ده‌كه‌ن، زۆر جوانن به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌و حه‌وزانه‌ی زۆر گژ وگیای تیادایه و بنه‌كه‌ی تاریكه و ڕووناكی زۆر نیه. به‌خێوكردنی كۆمه‌ڵێ له‌م ماسیه له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆرێكی ماسی بچوكی تر دیمه‌نێكی زۆر جوان و نایاب ده‌به‌خشێت. ناگونجێت له‌گه‌ڵ ماسی گه‌وره، چونكه ده‌بنه ژه‌می خوارد و ده‌خورێن، ئه‌م جۆره ماسیه زۆر به‌ناوبانگه له‌ناو هه‌موو جۆره‌كان و زۆر كه‌س به‌خێوی ده‌كات. خواردن/ پێویستی به خواردن هه‌یه ڕۆژی جارێك به‌لایه‌ن كه‌مه‌وه، یان زۆر كه‌می بدرێتی و چه‌ند جارێك بێت له یه‌ك ڕۆژدا. مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ماسیانه به سه‌لامه‌تی: ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه ئاوه‌كه‌یان پاك و خاوێن بێت. ئه‌وانه‌ی تازه ماسی به‌خێو ده‌كه‌ن ده‌توانن ئه‌م جۆره ماسیه ڕابگرن، به‌ڵام وه‌كو باسمان كرد له‌گه‌ڵ ماسی گه‌وره نه‌بێت ئه‌گینا له‌ناو ده‌چن. نێر و مێ/ جیاوازی هه‌ردو ڕه‌گه‌ز زۆر كه‌مه، به‌ڵام نێره‌كه تۆزێك زه‌عیفه و مێ یه‌كه قه‌ڵه‌وتره. زانیاری تر بۆ بڵاوده‌كرێته‌وه له‌سه‌ری هه‌ركات ده‌ستم بكه‌وێت. |
|
|
|
|
|
|
![]() |
|
كاردینال تێترا |
نیۆن تێترا |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|