|
Gold Fish ماسی ئاڵتوونی |
|
|
|
یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ماسی جوانی، چه‌نده‌ها جۆری هه‌یه، زۆر بڵاوو و خۆشه‌ویسته له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و شوێنی سه‌ره‌كی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه هاتووه له سیپیریا و چین، چه‌نده‌ها شێوه و تیره‌ی جیاوازی هه‌یه و ڕه‌نگی زۆری هه‌یه، له‌سه‌رخۆ ده‌جوڵێته‌وه و له‌سه‌رخۆ گه‌شه ده‌كات و حه‌زی له سه‌وزی و ئاوی سارده و به‌تایبه‌ت ئاوی جۆگه‌له‌ی ئاشكرا. وه زۆر هه‌رزانه گه‌ر بچوك بێت واته له (3سم تا 5سم) و كه بگاته (10سم و زیاتر) ئه‌وجا زاوزێ ده‌كات و ده‌بێت به سه‌دان.
پێویستی به
خزمه‌تێكی تایبه‌ت نیه، بۆیه زۆر جار ده‌بینین توانای ژیانی ناو پله‌ی گه‌رمیی جیاواز هه‌یه له (16) پله‌ی گه‌رمیی تا (30) پله‌ی گه‌رمیی، به‌لام وه‌كو باسمان كرد له ئاوی سارد ده‌ژێت، باشتر وایه له (21) پله‌ی گه‌رمیی به‌رزتر نه‌بێته‌وه یان تا (23) پله‌ی گه‌رمیی. یه‌كێكه له ماسیه ئاشتی خوازه‌كان و شه‌ڕ ناكات له‌گه‌ڵ ماسی تر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماسی بچوكی له‌گه‌ڵدا به‌خێو بكرێت ئه‌وا بێگومان ده‌بێته ژه‌مه خواردنَكی خۆش بۆی و ماسیه بچووكه‌كان ده‌خوات. خواردن/ ڕۆژی جارێك یان دوو جار خواردن ده‌خوات، جاری واهه‌یه زۆر ده‌خوات و پاشان مردار ده‌بێته‌وه به‌هۆی زۆرخواردن! كه‌واته خواردنی زۆر مه‌ده‌رێ ئه‌گه‌ریش بینیت به‌دوای خواردن بگه‌ڕێت.
ئه‌و ماسیانه‌ی له‌گه‌ڵ (گۆڵد فیش) ناتوانێت بژێت/
گورامی
- جۆست نایڤ (هه‌موو گۆلچد فیش
ماسی گۆڵد فیش / له‌باشترین جۆری ماسیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ره‌تایین له‌به‌خێوكردنی ماسی و له‌هه‌موو جۆرێكی تری ماسی توانای ژیانی هه‌یه له پله‌ی گه‌رمیی جیاواز و هه‌رچه‌نده پشت گوێ بخرێت توانای ژیانی هه‌یه، واته وه‌كو ماسیه‌كانی تر نیه زۆر ناسك بێت. ته‌حه‌مولی نه‌خۆشی زاتر ده‌كات وه‌ك له ماسیه‌كانی تر. زیاتر بۆ جوانی ده‌كڕێت و گه‌ر چه‌ند دانه‌یه‌كی هه‌مان قه‌باره بكڕێت و جۆری جیاواز بێت ده‌بینیت چه‌ند جوانیه‌ك ده‌به‌خشێت. ماسی گۆڵد فیش له‌كاتی برسێتیدا گژوگیای ناو حه‌وزه‌كه ده‌خوات، بۆیه چه‌ند ڕووه‌ك و گژوگیایه‌ك دابنێ له‌ناو حه‌وزه‌كه بۆمه‌به‌ستی خزمه‌ت. نرخه‌كه‌ی به‌پێی ووڵات جیاوازه، له‌لای ئێمه نزیكه‌ی 6 دۆلاره تا 10 دۆلار هه‌یه به‌پێی قه‌باره. چه‌ند وێنه‌یه‌ك له چه‌ند جۆرێك |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|