|
Guppy گوپپی |
|
|
|
قه‌باره: نێرینه‌كه ده‌گاته 3 سم و مێیینه‌كه گه‌وره‌تره، به‌ڵام وه‌كو نێرینه‌كه كلكی درێژی نیه شوێنی جێ‌نشین: فه‌نزه‌وێللا و باكوری به‌ڕازیل. پله‌ی گه‌رمیی تیایدا ده‌ژێت: 18 - 27 پله‌ی گه‌رمیی خۆراك: خواردنی ووشك (هی بازاڕ) و كرم قه‌باره‌ی حه‌وزه‌كه: مامناوه‌ند بێت (نه گه‌وره‌و نه زۆر بچوك) زۆر گژوگیای تیادا بێت شێوازی زاوزێ: به‌چكه ده‌كات و له‌گه‌ڵ ماسی تر ده‌توانێت بژێت به ئاشتی باس/ ماسییه‌كی خۆشه‌ویست و زۆر جوانه و بچوكیشه، وه نرخی هه‌رزانه و چه‌نده‌ها جۆر و ڕه‌نگی جوانی هه‌یه، پێویستی به ڕووناكی هه‌یه بۆناو حه‌وزه‌كه، به‌خێرایی زاوزێ ده‌كات هه‌ر كات (5 تا 6) به‌چكه ده‌كات، زۆر ئاشتیخوازه‌و دووری بخه‌ره‌وه له‌ماسی گه‌وره تاكو زیانی پێ نه‌گه‌یه‌نێت. له‌كاتی كڕینیدا 4 تا 5 دانه‌ی لێ بكڕه تاكو مسۆگه‌ری بكه‌یت له نێره‌و مێییه‌كه‌ت ده‌ستكه‌وتووه. هه‌ركات به‌چكه‌یان كرد به‌چكه‌كان ده‌ربخه‌و بیخه‌ره شوشه‌یه‌كی تر یان هه‌ر شتێك بێت چونكه دایك و باوكه‌كه یان ماسیه‌كانی تر پێی بگه‌ن ده‌یخۆن. له‌گه‌ڵ ماسی (گۆڵدفیش ده‌ژێت) زۆر به‌جوانی و ئه‌و جۆرانه‌ی گۆڵد فیش ئازار ده‌ده‌ن به‌هه‌مان شێوه ماسی گوپپیش ناتوانێت بژێت له‌گه‌ڵیان. وه‌كو باس كرا نێرینه‌كه درێژتره و مێینه‌كه‌ش له نێره‌كه گه‌وره‌تر و قه‌ڵه‌وتره. وه كاتێك گه‌وره ببن نێرینه‌كه كلكێكی جوان و ڕه‌نگاوڕه‌نگی ده‌بێت، نێرینه‌كان زۆر ڕه‌نگیان هه‌یه ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تایین له به‌خێوكردنی ماسی جوانی باشتر وایه له‌م جۆره بكڕن و به‌خێوی بكه‌ن چونه‌ك هیچ مه‌سروف و خزمه‌تی تایبه‌تی ناوێت.
|
|
|