|
sword tail سۆرد تایڵ (هه‌ڵگری شمشێر) |
|
|
|
ماسی یه‌كی زۆر جوانه و ئاشتی خوازه و زۆر زاوزێ ده‌كات و به‌رهه‌می زۆره و زۆر ئاسانه به‌خێوكردنی، پێویستی به گژوگیا و ڕووه‌ك و دار هه‌یه بۆ خۆحه‌شاردانی بێچوه‌كان له‌كاتی له‌دایك بوونیان تاكو باوكه‌كه‌یان یان ماسی تر نه‌یان خوات، زۆر به ئاسانی ده‌ژێت له‌گه‌ڵ ماسی جۆری تر له‌وانه‌ی به‌چكه ده‌كه‌ن نه‌ك هێلكه. ڕه‌نگ/ چه‌نده‌ها ڕه‌نگی جیاوازوی هه‌یه وه‌كو/ سور، زه‌رد، سپی، ڕه‌ش و هه‌روه‌ها ئه‌م ڕه‌نگانه به‌تێكه‌ڵاوی. پله‌ی گه‌رمیی/ پێویستی به پله‌ی گه‌رمیی 21 - 28 هه‌یه.
نێر و مێ/ نێره‌كه كلكێكی درێژی هه‌یه وه‌كو شمشێر
(بۆیه پێی ده‌ڵێن هه‌ڵگری شمشێر)، وه مێ یه‌كه كلكی ئاساییه و وه‌كو له
وێنه‌كه ده‌یبینن. درێژی نێره‌كه ده‌گاته/ 7- 10سم به كلكیه‌وه (شمشێره‌كه). مێ یه‌كه درێژی ده‌گاته: 7- 10سم، واته مێ یه‌كان قه‌باره‌یان گه‌وره‌تره له نێره‌كان. خواردنیان: خواردنی ئاسایی ده‌خۆن له‌گه‌ڵ كرمی ڕوباره‌كان. وه ده‌شتوانی خواردنی زندوویان پێ بده‌یت وه‌كو (ڕۆبیان). ئه‌م جۆره ماسیه وه‌كو باسمان كرد شه‌ڕانی نین به‌ڵكو ئاشتی خوازن وته‌نها ئه‌وه نه‌بێت نێره‌كه به‌رده‌وام دوای مێ یه‌كه ده‌كه‌وێت. بۆیه ده‌بێت ژماره‌ی مێ یه‌كان دوو ئه‌وه‌نده‌ی نێره‌كان بێت. جار وایه خۆیان هه‌ڵ ده‌ده‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی حه‌وزه‌كه، بۆیه باشتر وایه سه‌ری حه‌وزه‌كه گیرابێت هه‌میشه. زاوزێ: له ساڵێكدا چوار تا پێنج جار به‌چكه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو جار واهه‌یه دوو سێ مانگ جارێك به‌چكه ده‌كه‌ن. ماسی سك پڕه‌كه به‌وه ده‌ناسرێته‌وه له‌به‌ر ڕۆشنایی گڵۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌بینرێت كه سكی تاریكه. ماسیه بێچوه تازه له‌دایكبووه‌كان پێویسته بپارێزرێن له باوكه‌كه پێش هه‌موو شت پاشان دایكه‌كه و ئه‌و ماسیانه‌ی تر تاكو نه‌یخۆن، تاكو تۆزێك گه‌وره ده‌بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته قه‌فه‌سێكی پلاستیك هه‌یه چوارگۆشه یان لاكێشه كراوه به دوو به‌ش وه‌كو قه‌فه‌س، به‌شی سه‌ره‌وه ماسیه دایكه‌كه داده‌نرێت و كاتێك بێچوه‌كانی له‌دایك ده‌بن له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ده‌كه‌ونه به‌شی خواره‌وه چونكه نێوانی هه‌ردوو به‌شه‌كه وه‌كو تۆڕ كونی تیادایه و بێچوه‌كان ده‌كه‌ونه به‌شی خواره‌وه‌و ده‌پارێزرێن له دایكه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ با له‌ناو ئه‌م قه‌فه‌سه بێت له‌ناو حه‌وزه‌كه. ئه‌مه وه‌كو پێشنیارێك بوو كه ئه‌و قه‌فه‌سه له‌دوكانی ماسی فرۆش ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام گه‌ر حه‌وزه‌كه گژوگیا و ڕووه‌كی زۆر بێت بێچوه‌كان ده‌توانن خۆیان حه‌شار بده‌ن. تێبینی/ (sword tail - سۆرد تایڵ (هه‌ڵگری شمشێر)) له‌گه‌ڵ پلاتی جوت ده‌بن و به‌چكه‌یان ده‌بێت. باشتر وایه ڕووه‌ك و گژو گیای زندووی تیابێت حه‌وزه‌كه. گه‌ر كه‌سێك سه‌ره‌تا بێت له به‌خێوكردنی ماسی ، ئه‌وا ئه‌م جۆره ماسیه زۆر باشه به‌خێوی بكات. تێبینی/ ده‌ڵێین ئه‌م جۆره ماسیه به‌چكه ده‌كه‌ن نه‌ك هێلكه، ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ئه‌وه‌یه كه ماسی هێبكه ده‌كات نه‌ك به‌چكه، به‌لام ئه‌م جۆره ماسیه هێلكه‌كه له‌ناو سكی خۆی ده‌هێڵێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی نێره‌كه هێلكه‌كه‌ی ده‌پیتێنێت، تاكو هێبكه‌كان له‌ناو سكی دایكه‌كه هه‌ڵدێن و به به‌چكه‌یی دێنه ده‌ره‌وه، كه‌واته له‌به‌ر ئه‌وه‌یه پێی ده‌ڵێین به‌چكه ده‌كه‌ن. |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|